شیاومی مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای شیاومی مۆبایلی شیاومی سیڤی بە تایبەتمەندیەکی زۆر دروست دەکات و بەمزوانە بەردەست دەبێت.

مۆبایلی شیاومی سیڤی کێشەکەی 166 گرامە، ئەستوریەکەی حەوت ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.55 ئینج و دیقەی پیشاندانی 2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ642ئێڵی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(64+8+5) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا