هەپەگە ناسنامەی چوار گەریلای شەهید ئاشكرا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە ناسنامەی چوار گەریلای بڵاوكردەوە، كە لە مانگەكانی حوزەیران و ئاب لە ناوچەكانی بەرخۆدانی زاپ و ئاڤاشین شەهیدبوون.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لە ڕاگەیەنراوێكدا، ناسنامەی چوار گەریلای بڵاوكردەوە، كە لە مانگەكانی حوزەیران و ئاب لە ناوچەكانی بەرخۆدانی زاپ و ئاڤاشین شەهیدبوون.

لە ڕاگەیەنراوەكەی هەپەگەدا هاتووە، بەرخۆدانی مێژوویی گەریلا لە ناوچەكانی ئاڤاشین و زاپ لە مێژووی ئازادیی گەلەكەماندا نوێنەرایەتیی سەردەمێكی گرنگ دەكات، دەوڵەتی توركیا ناتوانێت لە بەرامبەر ئەو بەرخۆدانە مێژووییە پێشڕەوی بكات و لەبەر ئەوەش بەشێوەی نامرۆڤانە هێرش دەكاتە سەر هەڤاڵانمان.

هەپەگە وێڕای سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی ئەو شەهیدانە، ئاماژەی بەوەكردووە، هەڤاڵانمان بڵند، كەنداڵ، نێعمان و ڕۆنی‌ بە شێوەیەكی فیداییانە لە دژی ئەو هێرشانە شەڕیان كرد و ڕێگایان بە داگیركەران نەدا و بە پێداگریی خۆیان بوونە شۆڕشگێڕی نمونەیی بۆ ئازادی گەلەكەمان، بەرخۆدانی ئەو هەڤاڵە بەنرخانە، كە لە ناوچەكانی ئاڤاشین و زاپ شەهید بوون، ئەمڕۆ بووەتە سەرچاوەی ورە و هێز بۆ هەڤاڵە تێكۆشەرەكانیان و بۆ ئەوەی دوژمن گورزی گەورەی لێی بدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا