پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستیی هه‌ولێر له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكرد، “یه‌كه‌مین حاڵه‌تى تووشبوون به تاى خوێنبه‌ربوون تۆماركراوه كه مێردمنداڵێكى ته‌مه‌ن 17 ساڵه”.
لە ڕاگەیەندراوێکدا تەندروستی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، “بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر وتویەتی، “حاڵەتە گومانلێكراوەكەی تای خوێنبەربوون لە نەخۆشخانەی ڕاپەڕین پشكنینەكەی دەرچووە و دەركەوتووە كە تووشی پەتاكە نەبووە”.
ئەوەش هاتووە، دوای پشکنین و بەدواداچوونی تیمی پاراستنی تەندروستی، ئەمڕۆ یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا”.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، “ئەم هاوڵاتیە خەڵکی شاری هەولێرە و تەمەنی 17 ساڵە، لەئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکدایە”.