شیاومی بەرهەمێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

شیاومی مۆبایلی شیاومی رێدمی نۆت 16 پڕۆ بەتایبەتمەندی زۆر دەخاتە بازاڕەوە و چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلە زیرەکەکان.

شیاومی ڕێدمی نۆت 16 پڕۆ کێشەکەی 178 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.5 ئینج و دیقەی2388/1080 پێکسڵ، چارەسەرکەری میدیا تەک ئێم تی6833 دایمێنسیتی700 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی57 ئێم سی توی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+2+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی پێنج مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی چوار گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 4000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا