تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی وەن پڵەس

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای وەن پڵەس تایبەتمەندیە زۆرەکەی مۆبایلی وەن پڵەس 14 تی دەخاتەڕوو.

وەن پڵەس 14 تی کێشەکەی 185 گرامە، شاشەکەی لەجۆری سوپەر ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.5 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، چارەسەرکەری میدیا تەک دایمێنسیتی920 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی68 ئێم سی فۆڕی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئەندرۆید کاردەکات، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+8+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە شەش یان هەشت مێگاپێکسڵە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 4500 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا