وەن پڵەس مۆبایلێکی نوێ بەرهەمدەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای وەن پڵەس مۆبایلێکی نوێ بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو بەرهەمدەهێنێت و چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلە زیرەکەکان.

وەن پڵەس نۆرد ئێن20 ئێس ئی کێشەکەی 179 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.53 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم6375 سناپ دراگۆن695 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ619ی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+2+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 4500 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا