تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی ڕیەڵ می

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڕیەڵ می تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی ڕیەڵ می جی تی تو پڕۆ دەخاتەڕوو، چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلە زیرەکەکان.

مۆبایلی ڕیەڵ می جی تی تو پڕۆ دیزاینێکی تایبەتی هەیە، کێشەکەی 186 گرامە، ئەستوریەکەی 8.4 ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.8 ئینج و دیقەی پیشاندانی 1440 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ 670ی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەرەتی بەدیقەی(50+50+8) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی 256 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە بە ڕەنگەکانی سەوزی کاڵ، ڕەش و سپی بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا