پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای مۆتۆرۆلا مۆبایلێکی نوێ بە تایبەتمەندی زۆر لەخێزانی مۆتۆ جی بەناوی مۆتۆ جی٢٠ دروست دەکات.
شاشەی مۆبایلەکە لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دی یە بە قەبارەی ٦.٥ئینج و شەپۆلی ٩٠ هێرتز،توانای پیشاندنی ڤیدیۆی HD هەیە، مۆبایلەکە چارەسەرکەری یونیسۆک تی ٧٠٠ تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی چوار گێگابایتە، میمۆریەکەی ٦٤ گێگابایتە و لەڕێگەی کارتی مایکرۆ ئێس دیەوە توانای زیاد کردنیشی هەیە.
مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بە دیقەی (٢+٨+٤٨) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی ١٣ مێگاپێکسڵە، بە سیستمی ئەندرۆید١١ کاردەکات، خێرای پاتریەکەی ٥٠٠٠ میلی ئەمپێرە.
مۆبایلەکە بە هەردوو ڕەنگی پەمەی و شین بەردەست دەبێت، نرخەکەشی لە بازاڕە ئەوروپیەکاندا ١٤٩ یۆرۆ (١٨٠.٠٧) دۆلار دەبێت.