متمانە بە کابینەکەی سودانی درا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە متمانەی پێدرا.

کەمێک پێش ئێستا کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی سودانی متمانەی پێدرا و وەزیرەکان سوێندی یاساییان خوارد.

ژمارەی ئەو وەزیرانەی سوێندی یاساییان خوارد 21 وەزیرە و خالید شوانی وەک وەزیری داد و فوئاد حسێن وەک وەزیری دەرەوە متمانەیان پێدرا.

ناوی وەزیرە متمانەپێدراوەکان:

1. عۆن زیاب، وەزارەتی سەرچاوەکانی
2. ئیڤان فایق، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران
3. زیاد عەلی فازڵ، وەزارەتی کارەبا
4. ئەحمەد ئەسەدی، وەزارەتی كار
5. سابت محەممەد، وەزارەتی بەرگری
6. حەیان عەبدولغەنی، وەزارەتی نەوت
7. خالد بەتاڵ، وەزارەتی پیشەسازی
8. ساڵح مەهدی، وەزارەتی تەندروستی
9. ئیبراهیم نامس، وەزارەتی پەروەردە
10. رەزاق محێبس، وەزارەتی گواستنەوە
11. عەبدولئەمیر شەمەری، وەزارەتی ناوخۆ
12. هەیام یاسری، وەزارەتی گەیاندن
13. ئەسیر داود سولەیمان، وەزارەتی بازرگانی
14. ئەحمەد موبەرقەع، وەزارەتی  وەرزش و لاوان
15. عەباس جەبەر، وەزارەتی کشتوکاڵ
16. نەعیم عەبوودی، وەزارەتی خوێندنی باڵا
17. خالید شوانی، وەزارەتی داد
18. ئەحمەد فەکاک ئەحمەد، وەزارەتی رۆشنبیری
19. فوئاد حسێن، وەزارەتی دەرەوە
20. محەمەد تەمیم، وەزارەتی پلاندانان
21. تەیف سامی، وەزارەتی دارایی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا