پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە كاتژمێرێك دەوامی فەرمانبەران لە دامودەزگاكانی حكومەت كەمدەكرێتەوە.
رۆژی شەممە، 25_3_2023، حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز، لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، یەك كاتژمێر دەوامی رۆژانەی فەرمانبەران كەمدەكرێتەوە و لە بری كاتژمێر 3 ی پاشنیوەڕۆ، كاتژمێر 2 دەوام كۆتایی دێت.
بە گوێرەی راگەیەندراوەكەی حكومەت، ئەم بڕیارە تاوەكو كۆتایی مانگی رەمەزانی پیرۆز بەردەوام دەبێت و دوای جەژن، دەوامی فەرمانبەران ئاسایی دەبێتەوە.