تەقینەوەیەكی بەهێز لە پاریس روویدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی تەقینەوەیەك لە یەكێك لە باڵەخانەكانی ناوچەی پێنجی پاریس، تا ئێستا 24 كەس برینداربوون، كە دۆخی تەندروستی ژمارەیەک لە بریندارەكان ناجێگیرە.

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 21_6_2023 تەقینەوەیەكی بەهێز لە یەكێك لە باڵەخانەكانی ناوچەی پێنجی پاریس روویدا كە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانی بەرپرسانی شارەكە لە ئەنجامی تەقینەوەی سیستەمی غازی ئەو باڵەخانەیەوە بووە.

ئاژانسەكانی هەواڵ دیمەنەكانی دوای رووداوەكەیان بڵاوكردووەتەوە كە زیانێكی زۆر بە باڵەخانەیەك كەوتووە و ئاگر و دووكەڵێكی زۆر بەرزدەبێتەوە كە ئەو باڵەخانەیە ناوەندێكی ئەكادیمییە سەر بە سیستەمی خوێندنی كاسۆلیكی لە پاریس.

هەرچەندە تائێستا لایەنە فەرمییەكان هۆكاری رووداوەكەیان بە فەرمی رانەگەیاندووە، پێش ئەوەی بەرگری شارستانی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە رابگەیەنێت، ئانا هیدالگۆ و گێراڵد دارمانیان، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا داوای لە هاووڵاتییان و گەشتیاران كرد لە شوێنەكانی نزیك رووداوەكە دووربكەونەوە.

هاوكات میدیا فەرەنسییەكان ئاماژەیان بەوەكردووە، دوای رووداوەكە بۆنی غاز لە ناوچەكە بڵاوبووەتەوە و گومانی ئەوەی لێدەكرێت كە تەقینەوەكە بەهۆی تەقینی غازەوە بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا