وەزارەتی كشتوكاڵ لەبارەی سڕینەوەی زەوییە كشتوكاڵییەکان روونكردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری گشتی زەوی و زاری كشتوكاڵی لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند، لە حاڵەتی پێویست نەبێت زەویی كشتوكاڵی تەرخان نەكراوە بۆ مەبەستێكی دیكەی بەدەر لە مەبەستی كشتوكاڵی.

نەرمین محەمەد محێدین، بەڕێوەبەری گشتی زەوی و زاری كشتوكاڵی لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند، لە هەرێمی كوردستان، ڕوبەری گشتیی زەوی كشتوكاڵی چوار ملیۆن و 754 هەزار و 608 هێكتاری نەشیاوە بۆ چاندن كە ئەویش بە پێی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بەمشێوەیە دابەش دەبێت:

پارێزگای هەولێر: 887 هەزار و 840 هێكتار.

پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە: 750 هەزار و 809 هێكتار.

پارێزگای دهۆك: 629 هەزار و 856 هێكتار .

ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان: 485 هەزار و 103 هێكتار.

وتیشی: ئەوەی دەمێنێتەوە و شیاوە بۆ چاندن ملیۆنێك و 694 هەزار و 816 هێكتارە كە دابەشدەبێتە سەر ملیۆنێك و 368 هەزار و 388 هێكتاری دێمی و 328 هەزار و 428 هێكتاری بەراو.

باسی لەوەشكرد، ئێمە تەنیا زەوی بۆ پڕۆژەی هاوڵاتییان و كەرتی تایبەت تەرخان ناكەین بۆ مەبەستی بەرهەمهێنان و وەبەرهێنان، بەڵكو پەیوەندی و هەماهەنگییەكی زۆریشمان لەگەڵ سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە و دەستەكان هەیە، بەمەبەستی تەرخانكردنی زەوی بۆ پڕۆژەكانیان وەك پڕۆژەكانی ڕێگاوبان و سامانە سروشتییەكان، كارەبا و پیشەسازی و سەوزایی و زۆر بابەتی تر، ئەوەش بە مەبەستی جێبەجێكردنی ماستەرپلانی شارەكان، ئێمە دەسەڵاتی تەرخانكردنی زەوی كشتوكاڵییمان هەیە بۆ پڕۆژە كشتوكاڵییەكان كە بەشی (ڕوەكی و ئاژەڵی) لە خۆدەگرێت، هەروەها دەشتوانین زەوی بۆ پڕۆژە ناكشتوكاڵییەكان تەرخانبكەین لەسەر زەوی بەردەڵان كە نەشیاوە بۆ چاندن.

روونیشیكردەوە ، ئێمە لەم كابینەیەدا دەستمان بە زەوییەوە گرتوە و لەو ماوەیەی كە بەندە لێرەم، نزیكەی 11 مانگە، لە حاڵەتی پێویست نەبێت زەویی كشتوكاڵی تەرخان نەكراوە بۆ مەبەستێكی دیكەی بەدەر لە مەبەستی كشتوكاڵی، ئەمەشیان بە ڕەزامەندی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و لەسەر بنەمای یاسا و ڕێنماییەكانی وەرزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو كارمان كردوە، بەپێی یاسا و ڕێنماییە بەركارەكان دەكرێت پڕۆژەی ناكشتوكاڵی لەسەر زەوی بەردەڵان ئەنجامبدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا