بايدن لە دژی تاڵیبان بڕیارێک دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پێشبینی دەکرێت، سەرۆکی ئەمریکا وادەی گواستنەوەی ئەمریکیەکان لە فڕۆکەخانەی کابول درێژ بکاتەوە.

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٤ی ئابی ٢٠٢١، پێشبینی دەکرێت جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بڕیاری درێژکردنەوەی بەجێهێشتنی پەنابەرەکانی و هاوڵاتیە ئەمریکیەکانی بدات لە کابول، کە دوا وادەیان ٣١ی ئابە، چونکە هەزاران ئەفغانی و بیانی لەو وڵاتە بەهیوای هەڵاتنن لە دەست چەکدارەکانی تاڵیبان.

ڕۆژی یەکشممەی ڕابردوو بایدن هۆشداریدا، دەربارەی گواستنەوەکە و وتی بە ئازارو سەخت دەبێت، ڕەنگە زۆرترین هەڵە ڕوو بدات.

وتیشی پێشبینی دەکرێت هێزەکانی ئەمریکا، لە دوای ٣١ی ئابیش لەو وڵاتە بمێننەوە، بۆ ئەوەی چاودێری گواستنەوەکە بکەن.

بەرپرسێکی ئیدارەی ئەمریکا بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، بایدن لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا بڕیار دەدات ماوەکە درێژ بکرێتەوەو داوا لە پێنتاگۆن دەکات ئامادە بن.

لە هەمان کاتدا هەندێک لە ڕاوێژکارانی بایدن، دژی درێژکردنەوەی وادەی کۆتایین، کە بە هۆکاری ئەمنی دیاری کراوە.

دوو بەرپرسی ئەمریکاش ڕایانگەیاند، پێشبینی دەکرێت بەجێهێشتنی ئەفغانستان تا دوای ٣١ی ئاب درێژە بکێشێت و بەردەوام بێت، یەکێک لە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەش بە ڕۆژنامە نوسانی ڕاگەیاند، پابەندبوونی ئەمریکا بەرامبەر ئەو ئەفغانیانەی لە مەترسیدان، لە ٣١ی ئابدا کۆتایی نایەت.

بەرپرسێکی تاڵیبانیش ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا داوا بکات هێزەکان لەوێ بمێننەوە، تاڵیبان داواکەیان پەسەند ناکەن، لە هەمان کاتدا، بەپرسانی ئەمریکا ئاماژەیان بەوەدا لە دانوستان بەردەوامن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا