سبەی دیاردەی خۆرگیران لە هەرێمی كوردستان روودەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەگوێرەی پێوانە فەلەكییەكان سبەی سێشەممە خۆرگیرانی نیمچەیی لە ئاسمانی هەرێمی كوردستان روودەدات.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەی سێشەممە لە كاتژمێر 12:59ی دوای نیوەڕۆ بەكاتی هەولێر تا كاتژمێر 03:30ی دوای نیوەڕۆ، دیاردەی خۆرگیرانی نیمچەیی لە هەرێمی كوردستاندا روودەدات.

لەلایەكی دیكەوە یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: گرنگە لەم كاتەدا نزای خێر و روو لە خودا بەنیەتی گەڕانەوە و دەربڕینی تەوبە و پەشیمانی زۆر بكرێت، هەروەها سوننەتە نوێژی خۆرگیران بكرێت، كە سووننەتێكی پێغەمبەرە (د.خ) وە دوعای بەردەوامی نیعمەتەكانی خوا بكەین.

دیاردەی خۆرگیران لە وڵاتانی ناوەڕاست، رۆژهەڵاتی ئەوروپا، باكوور و رۆژهەڵاتی ئەفریقا و رۆژئاوای ئاسیا دەردەكەوێت، بەڵام دانیشتوانی باشووری رۆژهەڵاتی ئەفریقا، رۆژهەڵاتی ئاسیا، ئەمریكای باكوور و باشوور و ئوستورالیا ئەو دەیاردەیە نابینن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا