حەلبووسی دەچێتە حەنانە و پەیامێکی توند دەداتە موقتەدا سەدر

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند، لەماوەی چەند سەعاتی داهاتوودا محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەچێتە نەجەف و لەگەڵ موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر کۆدەبێتەوە و پەیامێکی گرنگی پێڕادەگەیەنێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، حەلبوسی بەنیازە کشانەوەی خۆی لە هاوپەیمانی سێقۆڵی بە موقتەدا سەدر ڕابگەیەنێت، هۆکاری کشانەوەکەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ناکۆکییانەی لەگەڵ حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان هەیەتی.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، “ئەوەی لە میدیاکان بڵاوکراوەتەوە بەشێکی زۆر کەمی ئەو قەیرانە سیاسییەیە کە لەنێوان حەلبوسی و زاملی هەیە و حەلبوسی کەسانی نزیک لە خۆی ئاگادارکردووەتەوە لەوەی دەیانەوێت خۆپیشاندان بکەن و نەکەونە تەڵەی ڕەوتی سەدرەوە لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی دووشەممە هەرەیەکە لە حەلبوسی و زاملی نوسراویان لەسەر یەکتر بڵاوکردەوە و بە گومانەوە پرسیاریان لەبارەی ئەرک و دەسەڵاتەکانی یەکتری کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا