ئێران كار بۆ گەڕاندنەوەی پارە بلۆككراوەكانی لە عێراق دەكات

پۆڵەتیك پرێس

بەرپرسانی ئێرانی ئاشكرای دەكەن، ئەمریكا رەزامەند بووە بە گەڕاندنەوە پارە بلۆككراوەكانیان لە عێراق.

سەید حەمید حوسێنی ئەندامی بۆردی ژوری بازرگانی هاوبەشی ئێران و عێراق رایگەیاندووە، وڵاتەكەی دەتوانێت مامەڵە بە پارە بلۆككراوەكانی لە عێراق بكات ئەوەش دوای ئەوەی كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رەزامەندی لەسەر دەربڕیووە.

هەرچەندە بڕی پارەكەی ئاشكرانەكردووە، بەڵام ئەو بەرپرسە ئێرانییە ئاماژەی بەوەكردووە، لە ئێستاوە كار بۆ ئەوە دەكەن پارەكانیان لە عێراق بگەڕێننەوە و مامەڵەیان پێوە بكەن.

لە ماوەی رابردوشدا ئێران توانی لە هەریەكە لە وڵاتانی ژاپۆن و كۆریای باشور پارە بلۆككراوەكانی بگەڕێنێتەوە كە نزیكەی یەك ملیار دۆلار بوو.

بڕی پارەی بلۆككراوی ئێران لە بانكی ناوەندی عێراقی زیاد لە 16 ملیار دۆلارە، بەشی هەرەزۆری ئەو پارەیەش پەیوەستە بە هەناردەی بەنزین و كارەبا بۆ عێراق، پارەكەش لە بانكی ناوەندی عێراق لەلایەن ئەمریكاوە بلۆككراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا