پۆلیسی سلێمانی: 10 کۆچبەری نایاساییمان دەستگیرکرد

پۆڵه‌تیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، 10 کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران کە بە نایاسایی لە ئێرانەوە هاتبوونە هەرێمی کوردستان و بەنیازبوون بچنە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.

رۆژی دووشەممە 8ـی نیسان، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەکانی پۆلیس کە 10 کۆچبەری نایاسایی بەڕەگەزنامە ئەفغانی هاتونەتە سنووری قەزای سەیدسادق، لەهەڵمەتێکدا  مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق توانیان سەرجەمیان دەستگیر بکەن.

روونیشیدەکاتەوە، لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا کۆچبەرەکان دانیان بەوەدانا کە بەنایاسایی لە ئێرانەوە هاتونەتە هەرێمی کوردستان و بەنیاز بوون بچنە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عیراق.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوەشکراوە، لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەو بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 39 لەیاسای نشنیگە راگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا