هیومان ڕایتس وۆچ هۆشداری دەدات دەربارەی هەڵبژاردن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هیومان ڕایتس وۆچ هۆشداریدا، سەبارەت بەوەی سزایەکی گەورەیە، کە بەهەزارا عێراقی ناتوانن بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن.

ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەیان بەوەدا، کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت ناتوانن لە عێراق بەشداری لە کاروباری سیاسیدا بکەن یاخود خۆیان کاندید بکەن بۆ هەر پلەو پۆستێک، هەروەها بەهۆی جیاوازی یاسادانان نەتوانن دەنگ بدەن، یاخود بەهۆی نەگەیشتن بە ناوچەکانی دەنگدان بە ئاسانی، لەبەر نەبوونی گۆڕانکارییەکان پێویستە چارەسەری بەپەلە بۆ ئەم بابەتە بکرێت.

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوە دەکەن، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەلبژاردنەکان بینای خوێندنگاکان بۆ هەڵبژاردن بەکار دەهێنن، زۆرینەی سندوقەکان لە نهۆمی دووە دادەنرێن و هیج بەرزکەرەوەیەکی ئەلیکترۆنی یاخود ئاسانسوارێکیش لە بیناکاندا بوونی نیە، وە هاوڵاتیان ناشتوانن بەشێوەی ئەلیکتۆرنی یاخود پۆست دەنگبدەن.

هەروەها ڕێکخراوەکە لە ڕاپۆرتەکەدا پێشنیاری ئەوە دەکەن، ئامراز و هۆکاری گواستنەوە دابین بکرێت لەگەڵ کەرەستەی زانیاری سەبارەت بە هەڵبژاردن بۆ ئەوکەسانەی خاوەنپێداویستی لە ڕووی بیستن و بینینەوەو ڕۆشنبیرن، پێویستە ئەو کەسانە بە تەواوی هاوکاری بکرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا