پوتن لەسەر فەڵەستین هۆشدارییەکی توند دەداتە ئیسرائیل

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی رووسیا لە نوێترین دەرکەوتنیدا هۆشداری دا لە ئەگەری هێرشی زەمینی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە، کارەساتی مرۆیی لێدەکەوێتە و “بەهیچ شێوەیەک قبوڵکراو نیە”.

ڤلادمیر پووتن، سەرۆکی رووسیا لەمیانی بەژداریکردنی لە لوتکەی سەرکردەکانی کۆمۆنوێڵتی دەوڵەتانی سەربەخۆ لە بیشکێک، قیرغستان، لەبارەی شەڕی ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس، داوای دەستبەجێ راگرتنی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کردو هۆشداری دایە ئیسرائیل کە هێرشی زەمینی بۆسەر کەرتی غەزە “بەهیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە” و کارەساتی مرۆیی دەخوڵقێنێت.

سوپای ئیسرائیل، ئەمڕۆ هەینی لەرێگەی بەردانەوەی نامەی ئاگادارکردنەوەوە، دواین هۆشداری دایە دانیشتووانی شاری غەززە کە زیاتر لە یەک ملیۆن کەسن، لەوە دەبێت لە ماوەی 24 کاتژمێردا باکووری شارەکە چۆڵ بکەن و بەرەو باشوور بڕۆن. ئەمە لە کاتێکدایە، لە ئێستادا سوپای ئیسرائیل، دەیان تانک و زرێپۆشی لەسەر سنوورەکانی کەرتی غەززە جێگیرکردووە و دەیەوێت هێرشی زەمینی بکاتە سەر ئەو شارە.

پوتین وتی ئیسرائیل تووشی “هێرشێکی بێ وێنە بووە لە مێژووی خۆیدا”، و مافی خۆپاراستنی هەیە. بەڵام پێویستە خوێنڕشتن رابگیرێت، هۆشداریشیدا لەوەی هێرشێکی زەمینی دەبێتە هۆی “دەرئەنجامی خراپ بۆ هەموو لایەک”.

رووسیا کە پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل و فەلەستینییەکان و گرووپەکانی وەک حەماس و حیزبوڵڵا، ئێران و زلهێزە عەرەبییەکان هەیە، چەندین جار ئەمریکای بە چاوپۆشی لە چارەنووسی فەلەستینییەکان کردووە. و بەم کارەش، پشێوی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا چاندووە.

لە دوای هێرشەکەی حەماس لە حەوتی تشرینی یەکەم بۆ سەر ئیسرائیل، هەردوو شاری کیێڤ و مۆسکۆ هەوڵیانداوە رووداوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شەڕی ئۆکرانیا بەراورد بکەن. کیێڤ مۆسکۆی بە بزووتنەوەی حەماس بەراورد کردووە لە کاتێکدا ڕووسیا رایگەیاندووە کە ڕۆژئاوا چاوپۆشی لە چارەنووسی فەلەستینییەکان کردووە لە کاتێکدا پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا