پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پرسە و سەرەخۆشی قوڵم ئاراستەی خێزان و کەسوکاری نەقیب زوهێر محەمەد دەکەم و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ فەرماندە ئاکام عومەر دەخواز.
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پەیامێکدا نێچیرڤان بارزانی وتی، “پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو شه‌هيد نه‌قيب زوهێر محەمەد فایەق له هێزه‌كانى كۆماندۆى كوردستان ده‌كه‌م كه دوێنێ له كاتى ڕاپه‌راندنى ئه‌ركه ئه‌منييه‌كاندا له ناوچه‌يه‌كى گه‌رميان له ئه‌نجامێكى كارێكى تيرۆرستيدا گيانى له ده‌ست دا و شه‌هيد بوو.
ئەوەشی خستەڕوو، “له خواى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد و سه‌بوورى و ئارامى به هه‌مووان ببه‌خشێت. هه‌روه‌ها هيواى زووچاكبوونه‌وه بۆ فه‌رمانده ئاكام عومه‌ر، فه‌رمانده‌ى هێزى كۆماندۆى كوردستان و هاوڕێيانى ده‌خوازم كه له ئه‌نجامى ئه‌و كاره تيرۆرستييه‌دا بريندار بوون و به‌داخه‌وه برينى هه‌ندێكيان سه‌خته”.
وتیشی، “دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه تيرۆر هێشتا مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه و هه‌ڕه‌شه‌ى جددى له ئارامى و ئاسايش ده‌كات، بۆيه پێويسته هاريكارى و هه‌ماهه‌نگييه‌كى تۆكمه‌تر له‌نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منييه‌كاندا هه‌بێت به‌تايبه‌تيش له ناوچه‌كانى ماده‌ى (140)ى ده‌ستوور تا بتوانين پێكه‌وه کاراتر به‌ره‌نگارى تيرۆر و چه‌كدارانى داعش ببينه‌وه و به هاوكاريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى يه‌كجارى له‌ناو ده‌برێن”.