سەربازێکی ئەمریکی لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە واشنتن ئاگر لە جەستەی بەردەدات

پۆڵەتیك پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەربازێکی هێزی ئاسمانی ئەمریکا، لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و لە ئێستادا دۆخی تەندرووستی ناجێگیرە.

لە پەخشی راستەوخۆدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویچ، ئەندامەکەی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا بەشێوەی راستەوخۆ پێش ئەوەی ئاگر لە جەستەی خۆی بەردا، هاواری کرد و ووتی “چیتر بە ناڕاستەوخۆ جینۆساید مەکەن” دواتر دەڵێت “سەربەخۆیی بۆ فەڵەستین”.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیس، کارمەندێکی هێزەکانی پۆلیسی ئەو شارە کە لەکاتی ئەرکدا بووە پەیوەندیی بە رووداوەکەوە هەبووە و لە ئێستادا پۆلیس و بەشی چالاکییە نهێنییەکانی ئەو وڵاتە لە لێکۆڵینەوەدان.

ئەمە یەکەمین جار نییە لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە ئەمریکا، هاوڵاتییان بەشێوەی جیاجیا ناڕەزایەتی بەرامبەر هێرشەکانی ئەو وڵاتە بۆسەر کەرتی غەززە دەردەبڕن؛ لە دیسامبەری 2023، خۆپشاندەرێک بەهەمانشێوە لەبەردەم کۆنسوڵخانەی ئیسرائیل لە ویلایەتی جۆرجیا ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا