پۆڵەتیک پرێس
وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ راوێژكاری باڵا له‌سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان، پرسی مه‌شق و راهێنانه‌كان، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هاوپه‌یمان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی تاوتوێ کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ ی ئایار، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، لەگەڵ کۆلۆنێڵ دەیڤد ویلیا‌م، راوێژكاری باڵا له‌سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان گفتوگۆی هه‌مه‌لایه‌نیان له‌سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌رێگه‌ی به‌رده‌وامیدان به پڕۆسه‌ی مه‌شق و راهێنانه‌كان كردووەتەوە.
راوێژكاری باڵای سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان جه‌ختیكرده‌وه، كه هاوپه‌یمانان له‌هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.
وه‌زیری پێشمه‌رگه، ڕاشیگەیاندووە، دۆخی ئێستای ناوچه‌كه‌و مه‌ترسیه‌كانی تیرۆر و جموجۆڵه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی تیرۆریستان له‌ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ده‌خوازێت پڕۆسه‌ی رێكخستنه‌وه‌و پرسی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه خێراتر بكرێت، هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ش كورت بكرێته‌وه به‌هاوكاری هاوپه‌یمانان.
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراقی گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا، وه‌زیری پێشمه‌رگه دووپاتیكرده‌وه، كه وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بن له ده‌ستپێشخه‌ری بۆ رێككه‌وتنی كۆتایی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، كه ده‌ره‌ئه‌نجام پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه.
شۆڕش ئیسماعیل جەختیشیکردەوە لەسەر مەترسیەکانی داعش و وتووشیەتی، “کردەوە تیرۆریستیەکانی ئەم دواییە پێمان دەڵێن توانا هاوبەشەکانمان لەهاوپەیمانان و هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقی یەک بخەین، بۆ سەرکەوتن بەسەر تیرۆریستان و تێکشکاندنیان”.