پۆڵەتیک پرێس
لە وەرزی پایزدا بەهۆی گۆڕانی کەش و هەوا خەڵک زیاتر بەرگری جەستەیان کەمدەبێتەوە و ڕووبەرووی نەخۆشییەکان دەبنەوە، بەشێک لە خواردن و خواردنەوەکان یارمەتی بەهێزبوونی بەرگری جەستە دژی نەخۆشییەکان دەدەن.
ئەم خواردنانە لە وەرزی پایزدا یارمەتی بەهێزبوونی بەرگری جەستە دەدەن:
-ڕیحان
تایبەتمەندی دژەئۆکسان و هەوکردنی هەیە، بەرگری جەستە بەهێزدەکات و وزەیەکی زۆری پێدەبەخشێت.
-زەنجەبیل
بەیەکێک لە باشترین چارەسەرە سروشتییەکان بۆ نەخۆشییەکانی ئەنفلۆنزا دادەنرێت، چونکە تایبەتمەندی دژەهەوکردن و ئۆکسانی هەیە.
-بیبەری ڕەش
سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، تایبەتمەندی دژەهەوکردن، ئۆکسان و بەکتریای هەیە یارمەتی کرداری هەرس و کەمبوونەوەی غازات دەدات، هەروەها ڕۆڵێکی گرنگی لە بەهێزبوونی بەرگری جەستەدا هەیە.
-سیر
پێویستە لە سیستمی خۆراکی ڕۆژانەدا هەبێت، چونکە ئەو ماددانەی تێدایە کە بەرگری جەستە بەهێزدەکەن و ڕێگری توشبوون بە پەتا دەکەن.