نەوە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا خێراتر بڵاودەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
خێرایی بڵاوبوونەوەی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا چوار یاسای تێكەڵ بەیەك كردووە، كە ژیانی ملیۆنان خەڵكی پێوە بەستراوەتەوە.

ئێستا پرسیارەكە ئەوەیە، چۆن دەكرێت ئەم جۆرە نوێیەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هێندە خێرا بڵاوبێتەوە، ئایا تەنیا لەبەریتانیا دەبێت؟ یان دەگوازرێتەوە بۆ وڵاتانی تریش.

حكومەتی بەریتانیا پێیوایە ئەم جۆرە نوێیە توانای گواستنەوەی لەڤایرۆسە جۆراو جۆرەكانی تر زۆر خێراترە، بۆیە ڕێوشوێنی تایبەت دەگرنە بەر.

لەگەڵ ئەوەشدا چەندین پرسیاری بێوەڵام لەم بابەتەدا هەیە، كە ئەوانیش بریتین لە بۆچی بڵاو بوونەوەی ئەم جۆرە ڤایرۆسە نیگەرانی دروست كردووە؟

سێ خاڵی گرنگ هەیەو وەك وەڵامێك بۆ ئەو پرسیارانە خراونەتەڕوو:
ڤێرژنی ئەم ڤایرۆسە خێراتر گۆڕانكاری بەسەردا دێت لەچاو ڤایرۆسەكانی تر.

دەكرێت ئەو گۆڕانكارییانەی لەو شوێنەی لێی بڵاوبووەتەوە ڕوو دەدەن كاریگەری هەبێت لەسەر گۆڕان و زۆر بوونی ڤایرۆسەكە، یاخود كەمبوونی.

هەندێك لەو گۆڕانكارییانە پێشتر لەتاقیگە بینراون، بەڵام تا ئێستا كۆنتڕۆڵ نەكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا