پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ شەممە شاندێکی ئەمنی کە پێکهاتبوو لە سەرۆکی ئەرکانی سوپا و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان سەردانی پارێزگای دیالەی کرد.
لەوبارەیەوە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، عەبدولئەمیر یارەڵـڵا سەرۆکی ئەرکانی سوپا و عەبدولئەمیر شەمەری جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بەمەبەستی پشکنینی کەرتە سەربازییەکان و بەدواداچوونی هەوڵە هەواڵگرییەکان سەردانی پارێزگای دیالەیان کرد.
جێی ئاماژەیە لە دیالە بەمەبەستی کۆتاییهێنان بەدوایین ئەندام و شانەنوستووەکانی ڕێکخراوی چەکداری داعش، هەوڵە سەربازی و هەواڵگرییەکان بەشێوەیەکی بەرفراوان بەدیدەکرێن.