پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرچاوەیەکی تایبەت بە پۆڵەتیک پرێس-ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ هەینی شاندی هاوبەشی یەکێتی و پارتی دەچێتە بەغدا.
ئەمڕۆ هەینی شاندی هاوبەشی یەکێتی بە سەرۆکایەتی هۆشیار زێباری و عیماد ئەحمەد، سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و چوارچێوەی هەماهەنگی و رەوتی سەدر و لایەنە سوننەکان کۆدەبێتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پۆڵەتیک پرێس کەوتوون، ئامانج لەم سەردانەی شاندە هاوبەشەکەی یەکێتی و پارتی، تاوتوێکردنی پرسی پێکهێنانی حکومەت و پشکی کوردە لەگەڵ لایەنەکان.
لەماوەی رابردوودا یەکێتی و پارتی لە مەکتەبی سیاسی پارتی کۆبوونەوە و رێککەوتن لەسەر ئەوەی بەیەکەوە بە شاندێکی هاوبەش دەستبکەن بە دانوستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق بەمەبەستی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.