پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نەتەوەیەکگرتووەکان لە زاری ئەنتۆنیۆ گوتێرێسەوە کە ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکانە داوای کرد بەخێرایی گرژییەکانی عێراق ڕابگیرێت و ڕێز لە سەروەری و یەکڕیزی خاکی عێراق بگیرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنتۆنیۆ گوتێرێس لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، چاودێری ڕاپۆرتەکانی پەیوەست بە بۆردومانی خاکی هەرێمی کوردستان دەکەن، لەنێویشیاندا ناوچە مەدەنییەکان.
وتیشی، “داوا دەکەین بەخێرایی ئەو گرژییانە ڕابگیرێن و ڕێز لە سەروەری خاکی عێراق بگیرێت”.
ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی چوارشەممە ئێران بەچڕی دەستی بە بۆردومانکردنی چەند ناوچەیەکی هەرێم کرد لەنێویشیاندا کۆیە و زڕگوێز و پردێ، بەهۆیەوە چەندین کەس گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.