سوپای پاسداران هۆشداری بە هەرێمی كوردستان دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سوپای پاسدارانی ئێران ئۆپەراسیۆنێك لە هەرێمی كوردستان بە ناونیشانی (ئاگرباران و تۆپباران) دەستپێدەكات و داوا لە خەڵكی هەرێمی كوردستان دەكات لە بنكە و بارەگاكانی ئەو حیزبانەی دژی كۆماری ئیسلامیی ئێرانن دووربكەنەوە.

سوپای پاسداران ئاماژە بەوە داوە، ئۆپەراسیۆنەكەیان بەردەوام دەبێت بۆ پاراستنی ئەمنییەتی سنوورەكانیان و بەرپرسانی هەرێمی كوردستان بە بەرپرسیار دەزانن لە بەرامبەر پابەندییە نێودەوڵەتییەكانیان و بەردەوامبوونیان لە بەرپرسیارێتییە یاساییەكانیان.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە دراوە، سەرەڕای چەندینجار هۆشداریدان بە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان بۆ رێگریكردن لە جێگیركردن و چالاكیی ئەو حیزبانەی دژی كۆماری ئیسلامیی ئێرانن، بەڵام ئەوان كەمتەرخەم بوون لە رێگریكردن لێیان، بۆیە هێزی زەمینیی سوپای پاسداران دەستی كردووە بە هێرشكردنە سەر بارەگای ئەو حیزبانە و ئۆپەراسیۆنێكی بە ناوی “ئاگرباران و تۆپباران” دەستپێكردووە.

رۆژی 24-09-2022 سوپای پاسداران سنووری ناحیەی سیدەكانی تۆپباران كرد و لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەوە سەرەتای ئۆپەراسیۆنەكە بووە و هێرشەكەیان ئامانجی پێكاوە و قوربانی لێكەوتووەتەوە.

هێرشەكەی ئەمڕۆ هەریەك لە بەرزاییەكانی بناری سەقەر، گەرووی سینگان، گەلی سپی بەردەسپیان و تەلان لە سنووری ناحیەی سیدەكانی گرتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا