پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند، پێشتر گەندەڵییەكانی دەستەی باجیان ئاشكراكردووە بەڵگەكانیان رادەستی دادگا كردووە.
رۆژی یەكشەممە 16_10_2022، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند، بە پشتبەستن بە داتا و زانیاری، پێش چەند مانگێك، بەڵگەكانمان لەبارەی دزینی ئەو گوژمە پارەیە لە بانكی رافیدەین، رادەستی دەسەڵاتی دادوەری كردووە و بەڵگەكان بەشی ئەوە دەكەن تۆمەتبارانی پێ بناسرێنەوە، ئێمە بە لەسەرخۆیی و دوور لە زمانی دنەدان و گومڕاكردن كارمان لەسەری كردووە.
مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوەكەیدا ئاماژە بەوە دەكات، پێشتر گەندەڵییەكانی دەستەی باجیان ئاشكراكردووە.
باس لەوەشدەكات، چەند مانگێك لەمەوبەر بەڵگەكانمان رادەستی دادگا كردووە و ئەو پارەیە لە سەردەمی دەسەڵاتەكەی نەدزراوە و دوای ئەوەی حكومەتەكەی دەستبەكاربووە، توانیویانە رێگری لە دزینی پارەی زیاتر بكەن.
رۆژی 16ی تشرینی یەكەمی 2022، دەستەی دەستپاكیی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، لێكۆڵینەوەیان لە دیارنەمانی ئەو 2.5 ملیار دۆلارە كردووە و دۆسیەكەشی خستووەتە بەردەم دادگا و چەند بەرپرسێك لەسەر ئەو دۆسیەیە بانگهێشتی دادگا كراون.