قائیمقامی سلێمانی: ‎سزادان و غەرامەکردن و داخستنی شوێنەکان نیگەرانمان دەکات بەڵام ناچارین

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

‎قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی باڵای سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی کۆبووەوە و کاروچالاکییەکانیان لەماوەی رابردوودا هەڵسەنگاند و جەختیان لە پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی و بەرژەوەنی گشتی هاوڵاتیان کردەوە.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی باڵای سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی کۆبووەوە و ڕایگەیاند، دەرئەنجامی باشی کار و چالاکییەکانی لیژنەکان لەسەر بنەمای پابەندبوونی شوێنە گشتییەکان دیاریدەکرێت بەو مەرج و رێسا و یاسا و رێنماییانەیەی، کە شوێنە گشتیەکان بە پێی جۆر سروشتی کارەکانیان بۆیان دیاریکراوە

‎جەختی لەوەش کردەوە، ئامانجی قائیمقامیەت پابەندبوونی سەرجەم شوێنە گشتیەکانە، سزادان و غەرامەکردن و داخستنی شوێنەکان نیگەرانیان دەکات، بەڵام پاراستنی بەرژەوەندی گشتی  و تەندروستی هاوڵاتیان ناچاریان دەکات بریاری داخستن یا سزادان و غەرمەکردنی ئەو شوێنە گشتییەکان دەربکەن کە پابەند نابن و سەرپێچی ئەنجام ئەدەن.

‎بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی قائیمقامیەت، لەسەر راسپاردەی قایمقامی سلێمانی لە ئێستادا 44 لیژنەی جیاواز رۆژانە سەردانی بازاڕ و مارکێت و کۆگاو رێستۆرانت و ئارایشتگاو هۆتێل و ئەو شوێنە گشتیانەی دیکە دەکەن کە دەکەونە سنوری شاری سلێمانی،  بەبێ جیاوازی و لایەنگیری چاودێری بۆ جۆرو کوالیتی بەرهەم و ئەو کاڵاو شمەکانە دەکەن، کە پەیوەندی بە ژیانی خەڵکییەوە هەیە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا