پەروین بوڵدان: دەنگماندا تا گۆڕانکاری گەورە ڕووبدات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی هەدەپە ڕایگەیاند، “دەنگمان بۆ گۆڕانکاری داوە و هیوادارین گۆڕانکاری گەورە ڕووبدات”.

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا دەستیپێکرد، پەروین بوڵدانیش لە بنکەیەکی شاری وان دەنگیدا.

لەدوای دەنگدان پەروین بوڵدان ئاماژەی بەوەکرد، ماوەیەکی زۆرە خەبات دەکەین، ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە تێیدا بەرهەمی ماندووبوونمان وەربگرینەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ئەو مەبەستە دەنگماندا تا گۆڕانکاری گەورە لە تورکیا بێتە ئاراوە، داوا لە خەڵکیش دەکەین بڕۆن و دەنگ بە گۆڕانکاری بدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا