سەرۆكی حكومەتی هەرێم و وەزیری دادی عێراق چەند پرسێك تاوتوێ دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ دادوەر سالار عەبدولستار، وەزیری دادی فیدراڵ كۆبوونەوە و لەو دیدارەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هاریكاری و هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی داد و دەسەڵاتی دادوەری هەرێمی كوردستان كرا.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، 6_10_2022، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە دادوەر سالار عەبدولستار وەزیری دادی فیدراڵ كرد.

لە دیدارێكدا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هاریكاری و هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی داد و دەسەڵاتی دادوەری هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزارەتی داد و دەسەڵاتی دادوەریی فیدراڵی و گرنگیی پاراستنی سەروەریی و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەریی و دادگاكان كرا.

لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، جەخت لە گرنگیی دەرچوونی رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بە زمانی كوردی وەك زمانێكی فەرمی لە عێراق كرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا