پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 6ی 9ی 2022، ئاگرێکی گەورە لە کەمپی هەرشەم یەک لە هەولێر کەوتەوە و بەهۆیەوە زیان بەر چەند ماڵ و کەرەڤانەیەک کەوت.
لەوبارەیەوە بەرگری شارستانی هەولێر گرتە ڤیدیۆییەکی بڵاوکردەوە تێیدا دەردەکەوێت ئاگر لە بەشێک لە ماڵەکانی کەمپی هەرشەم یەک کەوتووەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان هیچ زیانێکی گیانی بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکەوە تۆمارنەکراوە و تەنها زیانی ماددی هەبووە.