لەبارەی پرسی ئاگربەست لە کەرتی غەززە بلینکن سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە20ی ئادار، بەمەبەستی تاوتوێکردنی هەوڵەکانی ئاگربەست لە کەرتی غەززە سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.

ماتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی سعودیە دەکات و لەبارەی ئاگربەستی شەڕی سوپای ئیسرائیل و حەماس گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەکات.

ئاماژەی بەوەکرد، ڕۆژی پێنجشەممە21ی ئادار، لەچوارچێوەی هەوڵەکانی ڕاگرتنی شەڕ لە غەززە، بلینکن دەچێتە قاهیرە و لەگەڵ بەرپرسانی میسر گفتوگۆ لەبارەی ئاگربەست و ئاشتی دەکات.

ڕوونیکردەوە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگاکانی بلینکن لەگەڵ بەرپرسانی سعودیە و میسر، پرسی هاوکارییە مرۆییەکان و زیاتر گەیاندنیانە بە دانیشتوانی کەرتی غەززە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا