ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیار لەسەر کامێراکانی تیژڕەویی دەدات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبووەوە و بڕیارە پاش کەمێکی دیکە بڕیار لەسەر کامێراکانی تیژڕەوی بدات.

لەوبارەیەوە ئازاد ئەمین محەمەد سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، خۆمان بە نوێنەری هاووڵاتیان دەزانین لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەرپرسین لە چاودێری کردنی تەواوی دام و دەزگاکانی تەواوی حکومەتی هەرێمی کوردستان جگە لە دادگاکان و خوێندنی باڵا و پاسەوانی سنوور.

وتیشی، وەک ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دژی دانانی کامێراکانی چاودێری نین، بەڵام بەو مەرجەی دانانی کامێراکان لە بەرژەوەندی شۆفێران و سەرنشینان و شۆفێرانی تایبەت بێت.

باسی لەوەشکرد، ئێمە پێمانوایە لەم کات و ساتەدا دانانی کامێراکانی تیژڕەوی بەتایبەتی لەو خاڵەدا کە باس لە سیستمی پۆینت تو پۆینت دەکات گونجاو نییە، بەوپێیەی نرخی بەنزین گرانە، نرخی گاز گرانە، ڕێگاوبانەکان ڕێگاوبانی زۆر خراپن و لەئاستی پێویستدا نین، جگە لەوەش ڕەنگە لەڕووی دەرونیەوە دانیشتووانی هەڵەبجە و سلێمانی و سنوری ڕاپەڕین زۆر ناڕەحەت بن کە وەکو پێویست ناتوانن داهاتی ڕۆژانە و مانگانەی ماڵ و منداڵیان دابین بکەن، سەرەڕای کێشەی موچە و پێشینە و پارەی خۆڵ و خاشک، ئەمانە هەمووی گرفتە و بۆ کۆی هاووڵاتیان دروست بووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا