پۆڵەتیک پرێس
ڕۆژووشکاندن بە خورما لەدوای چەند کاتژمێرێکی زۆر لە بەڕۆژووبوون لەڕووی زانستەوە بە کارێکی ڕاست و تەندروست دادەنرێت، چونکە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ، پۆتاسیۆم و ماددە سوودبەخشەکان کە جەستە لەکاتی بەڕۆژووبووندا لەدەستیداوە.
خورما هەرسکردنی ئاسانە دوای چەند خولەکێکی کەم هەستی تێربوون و وزەیەکی زۆر بە کەسانی بەڕۆژووبوو دەبەخشێت، بەڵام نەخۆشانی شەکرە دەربارەی ئەو بابەتە پێویستە ڕێنمایی پزیشکی پسپۆڕ وەربگرن.
هەروەها کەسانی بەڕۆژوو باشترە لە خواردنی شیرینیەکان دووربکەونەوە و لەجێی ئەوان میوە فرێشەکان بخۆن، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە ژەمی ئێوارە و پارشێو دەوڵەمەندبێت بە سەوزەواتەکان، چونکە ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین، کانزا و ڕیشاڵەکانیان تێدایە ماوەیەکی زۆر لە گەدەدا دەمێننەوە و ڕێگری لە تینوێتی دەکەن.