ئایا ڕۆژانە خواردنەوەی چای سەوز یارمەتی دابەزینی کێش دەدات؟

پۆڵەتیک پرێس

چای سەوز یەکێکە لە خواردنەوە گرنگەکان بۆ دابەزینی کێش و ڕێگری توشبوون بەچەندین نەخۆشی جیاواز دەکات، بەڵام هەندێک پێیان وایە ڕۆژانە خواردنەوەی بەڕێژەیەکی زۆر یارمەتی دابەزینی کێش بەخێرایی دەدات.

پزیشک سەید حەماد مامۆستای خۆراک لە پەیمانگای نەتەوەیی خۆراک باس لەوەدەکات چای سەوز ڕۆڵێکی گرنگی لە دابەزینی کێشدا هەیە، چونکە کۆنتڕۆڵی خواستی خواردن دەکات و ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە، بەڵام زیادەڕەوی کردن لە خواردنەوەیەدا بەهیچ شێوەیەک کێش بەخێرایی دانابەزێنێت، بەپێی کۆنسلتۆی پزیشکی.

پسپۆڕەکە جەختی کردەوە ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشیان دابەزێنن ڕۆژانە پێویستیان بە کوپێک بۆ دوو کوپ چای سەوز هەیە و پێویستە بە هەنگوین شیرین بکرێت لەگەڵ سیستمی خۆراکی تایبەت و وەرزشکردن، هەروەها بەپێی ماڵپەڕی”تایمز ئۆف ئیندیا” زیادەڕەویکردن لە خواردنەوەی چای سەوز کاریگەری لاوەکی لەسەر جەستە دەبێت و لەوانەیە ببێتە هۆی کەمخوێنی، خەوزڕان و سکچوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا