ئەو خواردنانەی ئازاری جومگەکان کەم دەکەنەوە

پۆڵەتیک پرێس

بەشێکی زۆری کەسەکان دوای تەمەنی 40 ساڵی نیشانەکانی هەوکردنی جومگەکانیان تێدا دەردەکەوێت و توشی ئازاریان دەکات.

زانایانی ئەمریکی باس لەوە دەکەن ماسیەکان، زەیتی زەیتون، شاتوو یان توو لەگەڵ ئەو خواردنانەی ڤیتامین کەی تێدایە ئازاری جومگەکان کەم دەکەنەوە، ماسیە چەورەکان وەک سەلەمون کە ئۆمێگا3ی تێدایە یارمەتی کەم کردنەوەی هەوکردنی جومگەکان دەدات، بۆیە پێویستە هەفتەی دووجار بخورێت.

ئەو کەسانی ماسی ناخۆن تۆوی شیا باشترین سەرچاوەی ڕووەکی ئۆمێگا3، پڕۆتین و ڕیشاڵەکانە، گێلاس، توو، ترێ و بلوبێری مادەی دژەئۆکسانیان تێدایە یارمەتی کەم کردنەوەی ئازار دەدەن، لەگەڵ ئەوانەشدا سیر، سپێناخ و کەلەرم سوودێکی زۆریان هەیە و پارێزگاری لە تەندروستی ئێسک و جومگەکان دەکەن و ئازاریان کەم دەکەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا