زیانەکانی وشکی چاو

 

پۆڵەتیک پرێس

زۆرکەس وشکبوونەوەی چاوەکانیان بە ئاسایی دەبینن و گرنگی زۆری پێنادەن، ئەگەر تۆش یەکێکیت لەمانە، ئەوا وریابە لەوانەیە لە هەڵەیەکی گەورەدا بیت، چونکە ئەگەر وشکی چاو چارەسەر نەکرێت دەکرێت چەندین کێشەی تەندروستی دیکە دروست بکات.

بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی سی ئێن ئێن، وشکبوونەوەی چاو دەکرێت ببێتە هۆی هەستکردن بە ئازار لە چاوەکاندا و بینینیش لێڵ بکات، ئەمەش سەرباری ئەوەی کە دەبێتە رێگرێکی گەورە لەبەردەم کار و چالاکییەکانی رۆژانەدا، بۆنموونە، کارکردن لەسەر کۆمپیوتەر بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک زۆر قورس دەبێت بۆ ئەو کەسەی چاوەکانی وشکبوونەتەوە.

ئەو زانیارییەی لەوانەیە زۆربەی خەڵکی نەیزانن بریتییە لەوەی، کە وشکبوونەوەی چاو زیانێکی گەورە بە کۆرنیا بگەیەنێت، ئەگەر کێشەکە زوو دەستنیشان نەکرێت لەوانەیە ببێتە هۆی لەدەستدانی بینینیش.

کۆرنیا وەک بەشەکانی دیکەی لەشی مرۆڤ نییە و ئۆکسجین و ماددەی خۆراکی لە خوێنەوە وەرناگرێت، بەڵکو پشت بە فرمێسک دەبەستێت بۆ هەردووکیان، زیاد لەم سوودانەش فرمێسک پاککەرەوەیەکی گرنگە بۆ چاو و تۆز و میکرۆبەکان دەشواتەوە، بۆیە زۆر گرنگە لە کاتی وشکبوونەوەی چاوەکاندا خێرا سەردانی دکتۆر بکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا