پۆڵەتیك پرێس:
تەقینەوەیەكی گەورە لەناوەڕاستی وڵایەتی تەكساسی ئەمریكا روویدا، ئەوەش لەئەنجامی پێكدادانی بارهەڵگرو شەمەندەفەرێكی هەڵگری سووتەمەنی خەڵوز و بەنزین.
ئاژانسی هەواڵی ئەی بی سی بڵاویكردەوە، لەئەنجامی پێكدادانی ئەو بارهەڵگرەو شەمەندەفەرەكە تەقینەوەیەكی گەورە و ئاگر لەناوەڕاستی شاری تەكساس ڕوویداوە.
ئاژانسەكە بڵاویشیكردەوە، كە بەهۆی ئاگرەكەوە خانووەكانی دەوروبەری چۆڵكراون، تا ئێستاش هیچ راپۆرتێك لەسەر كوژراوانو برینداران نییە.
بەپێی سەرچاوەكی ناوخۆیش بارهەڵگرەكە بە شەمەندەفەرەكەیدا كێشاوەو بەو هۆیەوە 14 ئۆتۆمبیل زیانیان پێگەیشتووە.