کەشناسی: تاوە باران و خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ شەممە 10ی حوزەیران، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لە دوایی نیوەرۆوە دەبێت بە هەوری تەواو، ئەگەری بارینی تاوە بارانی کورت خایەن هەیە لە هەندێ کات و شوێنی جیا جیا، لە ئەنجامی زیادبوونی خێرایی با لە هەندێ ناوچە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی ڕۆژی پێشوو.

سبەی یەکشەممە 11ی حوزەیران، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەپێی کەشی پێشبینیکراو، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 43 پلەی سیلیزیە، نزمترین پلەی گەرماش لە سۆران و دهۆک دەبێت کە 36 پلەی سیلیزیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا