لە هەولێر چەند نموونەیەکی گومانلێکراوی ئۆمیکرۆن تۆمارکراوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpres

وەزیری تەندروستیی هەرێم ئاشکرایکرد، “چەند نموونەیەکی گومانلێکراوی کۆرۆنای ئۆمیکرۆن لە هەولێر تۆمارکراوە”.

ئەمڕۆ چوارشەممە سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “چەند نمونەیەکی گومانلێکراوی کۆرۆنای ئۆمیکرۆن لە هەولێر هەیە و لە تاقیگە پشکنینیان بۆ دەکەین”.

بەپێی قسەی سامان بەرزنجی، “وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لەگەڵ رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و وەزارەتی تەندروستیی عێراق لەسەر هێڵە بۆئەوەی گەر حاڵەتەکان پشتڕاستکرانەوە رایبگەیەنێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا