وەزیری دەرەوەی فینلەندا: یاساکانی وڵاتەکەمان بۆ ڕازیکردنی تورکیا ناگۆڕین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی فینلەندا ڕایگەیاند، ” فینلەندا یاساکانی وڵاتەکەی بۆ ڕازیکردنی تورکیا ناگۆڕێت”. وتیشی، “لە نیگەرانی کوردانی سوید و فینلەندا تێدەگەم”.

ئەمڕۆ هەینی پێکا هاڤیستۆ وەزیری دەرەوەی فینلەندا جەختی لەوەکردەوە، ئەو کەسانە ڕادەستی تورکیا ناکات کە داوایان دەکاتەوە، مەگەر لەحاڵەتێکدا هۆکاری زۆر گرنگ هەبێت بۆ ڕادەستکردنەوەیان”.

وتیشی، “وڵاتەکەی ڕازی نابێت بە ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە یاساکانیدا، ناشتوانێت ئەو کەسانە ڕادەستی تورکیا بکات کە داوایان دەکاتەوە”.

باسی لەوەشکرد، ئەگەر مەرجی تورکیا بۆ ڕازیبوون بە ئەندامێتی فینلەندا لەناو ناتۆ ئەوەبێت کە یاساکانمان بگۆڕین، ئێمە دەستبەرداری یاساکانمان نابین.

ئەوەشی خستەڕوو، “فینلەندا ڕەنگە ڕادەستی داواکاری تورکیا ببێت لە گەڕاندنەوەی ئەو کەسانەی بە تیرۆرست لەقەڵەمیان دەدات، ئەوەش بەومەرجەی بەڵگەی تەواوەتی پێبێت”.

لەبارەی نیگەرانی کوردانی سوید و فینلەنداشەوە وتی، “تێدەگەم کوردانی سوید و فینلەندا لە دڵەڕاوکێدان، بەڵام لەحاڵەتێکدا گەر بابەتەکە پەیوەست بێت بە ڕادەستکردنەوەی تاوانبارێک، دەبێت تاوانە تیرۆرستییەکە لە فینلەنداش سەلمێنرابێت، لەگەڵ ئەوەشدا فینلەندا پابەندە بەوەی ئەو کەسانە ڕادەست نەکات کە سزای ئەشکەنجەدان و لەسێدارەدان چاوەڕێیان دەکات”.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی توریا ڕایگەیاند، “ئەندامبوونی فینلەندا و سوید پەسەند ناکات لە ناتۆ گەر پابەند نەبن بەو پەیمانانەی داویانە، وتیشی، “سوید پەیمانی بە تورکیا داوە 73 تیرۆرستی ڕادەست بکاتەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا