سامان حسێن: كەمئەندامان لە دۆخێكی زۆری خراپی داراییدان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی سێ‌ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە، دۆخی كەمئەندامان زۆرخراپە و لەم وەرزی سەرماو سۆڵەیەدا پێویستییەكی زۆریان بە نەوت و خواردن هەیە.

سامان حسێن، سەرۆكی یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان، بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: كەمئەندامان لەبارودۆخێكی زۆرخراپدان، ماوەی سێ‌ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە، مانگێك و 15 رۆژی تری ئەچێتە سەر، ئەگەر مووچەكە دابەش بكەین بەسەر رۆژەكاندا كە 100 هەزار دیناریان هەیە، رۆژی 750 دینار دەكات، من ئەپرسم كەس هەیە رۆژی بە 750 دینار بژی؟ ئەمەلەلایەك، نەوت لەلایەن سەرما لەلایەك بێخواردنی لەلایەك، سك برسێتی هەمووی لەژیانی كەمئەندامدا كۆبووەتەوە.

وتیشی: لە هەمووشی ناخۆشتر ئەو شەڕە دەروونییە كە دەڵێن ئەمڕۆ مووچە دێت 20 رۆژی تر دێت مانگێكی تر دێت كاتێكیش دێت نازانی 100 هەزار بدەیت بەچی.

ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا كە دەڵێن شەپۆلێكی سەرما دێت خەمم لێهاتووە، سەدان خێزانی كەمئەندام ناوی خۆیان نووسیوە بۆ وەرگرتنی تەنها 20 لیتر نەوت.

سامان حسێن وتیشی: واز لەحكومەت و پەرلەمان و پارێزگاو ئەنجومەنی پارێزگا بێنن رووی دەمم لە خێرخوازانە، بەهانای كەمئەندامانەوە بێن، ئەوەی پێویستمانە بۆ كەمئەندامان نەوت و خواردنە ئێمە پارەوەرناگرین تەنها نەوت و خواردن وەردەگرین.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا