لە کەرکووک دوو مێرمنداڵ خنکان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوو مێرمنداڵ لە گوندی حەساری گەورە لە پارێزگای کەرکووک لەناو گۆماوێکدا خنکان.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، رووداوەکە پاشنیوەڕۆی رۆژی هەینی (23-2-2024) روویداوە و دوو مێرمنداڵەکە کەوتوونەتە ناو گۆمێکەوە کە بەهۆی بارانبارینی بەخوڕی ماوەکانی رابردوو، ئاوێکی زۆری تێدا کۆبووەتەوە، بەهۆیەوە هەردووکیان خنکاون.

هەردوو قوربانییەکە هاوڕێی یەکتر بوون و ئەوکاتەی یەکێک لە مێرمنداڵەکە دەکەوێتە ناو گۆماوەکە، هاوڕێکەی هەوڵی رزگارکردنی داوە و سەرەنجام هەردووکیان خنکاون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا