ژمارەیەك پەرلەمانتار داهاتی ئێستای هەرێمی كوردستان ئاشكرادەكەن

پۆڵەتیك پرێس

ژمارەیەك په‌رله‌مانتاری كوردستان داوا ده‌كه‌ن پاشه‌كه‌وتی موچه‌ كۆتایی پێبهێنرێت و ده‌ڵێن داهاتی ته‌واو له‌به‌رده‌ستدایه و پێویستە پرسی لێبڕینی موچەی فەرمانبەران بخرێتە كارنامەی دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانەوە.

لە یاداشتێكدا 17 پەرلەمانتاری كوردستان داوا دەكەن پرسی لێبڕینی موچەی فەرمانبەران بخرێتە كارنامەی دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانەوە و ئاشكرایدەكەن، داهاتی هەرێمی كوردستان ترلیۆنێك دیناری تێپەڕاندووە، لە كاتێكدا بۆ موچەی تەواوی فەرمانبەران پێویستی بە 882 ملیار دینارە.

ئەو یاداشتە كە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كراوە تێیدا داواكراوە پرسی لێبڕینی مووچە لە دانیشتنی سبەینێدا تاووتوێ بكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، دوای پەسەندكردنی بودجەی گشتی عێراق، ژمارەیەك پەرلەمانتاری یەكێتی و بەشێك لە فراكسیۆنەكان داوایان كردبوو، كۆتایی بە لێبڕینی مووچە بهێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا