لە کۆگایەکدا دەستبەسەر بڕێکی زۆر گۆشتی خراپبوودا گیرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لیژنەکانیان دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر لە گۆشتی هیندی خراپبوودا گرتووە، کە مۆری ساختەیان لێدراوە.

ئەمڕۆ شەممە29ی نیسان، لیژنەکانی چاودێری قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لە کۆگایەکی گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد دەست بەسەر بڕێکی زۆر گۆشتی سوور و مریشک گیرا، کە خاوەنەکەی بەنیازبوو لە بازاڕدا ساغیبکاتەوە.

ڕێکان جەمال، سەرۆکی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکرد، دوای ئەو هەڵمەتە گشتگیرەی بۆ ئەو گۆشتانەی لە بازاڕ و سەر شەقامەکاندا دەستیپێکردووە، دوای دوو ڕۆژ لە بەدواداچوونی کۆگایەک دەرکەوت سەرچاوەی گۆشتەکەی هیندیە و مۆری ساختەیان لێدراوە، خاوەنەکەی چێشتخایەکەی بەناوی خاوێن لە شەقامی سالم هەیە بەشێک لە گۆشتەکانی لە چێشتخانەکەی خۆی ساغکردووەتەوە و بەشێکیشی بە شوێنەکانی دیکە فرۆشتووە.

ئاماژەی بەوەکرد، شوێنەکە تەنها مۆڵەتی هەبووە شاورمە بۆ دووکانی لەفە فرۆشەکان ئامادەبکات، بەڵام لە کۆگاکەدا دەست بەسەر هەزاران کیلۆ گۆشت و مریشک و قیمەدا گیراوە، کە بە گۆشتفرۆشەکان و چێشتخانەکانیش فرۆشراوە و قیمەیەکی زۆریشیان بۆ ساغکردنەوە داناوە.

ڕوونیکردەوە، لەئێستادا، سێ کەس دەستگیرکراون و فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ خاوەنی سەرەکی کۆگاکە دەرچووە و چێشخانەی خاوێنیش لە شەقامی سالم دادەخرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا