کۆمسیۆن رێژەی بەشداری دەنگدانی لەسەر ئاستی پارێزگاکان بڵاوکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رێژەی بەشداریکردنی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقی بڵاوکردەوە و زۆرترین رێژەی بەشداریش لە پارێزگای کەرکوک بووە.

رۆژی سێشەممە 19ی کانونی یەکەمی 2023 کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دواین ئاماری رێژەی بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنی گشتی و تایبەت بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە رێژەی بەشداریکردن گەیشتووەتە 41%.

بەپێی ئەو ئامارەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵایکردووەتەوە زۆرترین رێژەی بەشداری دەنگدان لەسەر ئاستی پارێزگاکان، لە پارێزگای کەرکوک بووە بە رێژەی 66%.

بەشداری لە دەنگداندا لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەپێی ئاماری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق:

کەرکوک: 66%

سەڵاحەددین: 59%

ئەنبار: 57%

نەینەوا: 53%

موسەننا: 45%

بەسرە: 43%

دیالە: 43%

بابل: 40%

کەربەلا: 40%

قادسییە: 38%

واست: 37%

نەجەف: 32%

زیقار: 31%

میسان: 29%

بەغدا-کەرخ: 32%

بەغدا-رەسافە: 21%

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا