بانکی ناوەندی زیاتر لە 235 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ برێکی زۆر دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و کاش خستەبازاڕەوە و نرخی دۆلار لە بەرزیدایە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە9ی تشرینی دووەم، بانکی ناوەندی بڕی  235,569,721 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە بڕی 214,019,721 ملیۆن دۆلار بەشێوەی حەواڵە و بڕی 21,550,000 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی کاش بووە.

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، نرخی دۆلار بەرزبووەوە و 100 دۆلار لەسەروو 165 هەزار دیناری عێراقیەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، لەکاتێکدا دوێنێ  بەشێوەیەکی بەرچاو نرخی دۆلار دابەزی و 100 دۆلار بەرامبەر بە 162 هەزار و 900 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا.

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا