ئاگارییەك بۆ قوتابخانە و خوێندنگە ئامادەییەكان

پۆڵەتیك پرێس

بەبڕیاری لیژنەی باڵای روبەروبوونەوەی كۆرۆنا سه رجه م قوتابخانه بنه ره تی و خویندنگه ئاماده ییه کان ئاگاداركراونەتەوە، گەشت و سه یران و كۆڕ و سیمینار به هیچ جوریک رێگە پێدراو نییە.

بەهۆی بەردەوامی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا و مەترسیەكانی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان، لیژنەی باڵای روبەروبوونەوەی كۆرۆنا بە نوسراوی فەرمی قوتابخانە و خوێندنگە ئامادەییەكانی ئاگادار كردووەتەوە، هیچ جۆری سیمینار و كۆڕو كۆبوونەوەیەك ئەنجام نەدەن، ئەنجامدانی پێچەوانەی رێنماییەكانی لیژنەكەیە.

داوا لەسەرجەم پەروەردەكان كراوە پابەندی ئەو رێنماییەبن بۆئەوەی خوێندكاران لە مەترسیەكانی كۆرۆنا بەدوربن.

ئەم ئاگادارییە لەدوای دەستپێكردنەوەی دەوامی ناوپۆل دێت، كە دوای پشووەكانی جەژنی رەمەزان بەلەبەرچاوگرتنی رێنماییە تەندروستییەكان دەستپێكردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا